سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “فایەق ئەحمەدی” تەمەن ٣٩ ساڵ، بە تۆمەتی “قەتڵ” لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، گوازترابوویه‌وه بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “فایەق ئەحمەدی” مانگی گوڵانی ساڵی ٨٦، بەهۆی شەڕ و کێشە لە سنە بە تاوانی “قەتڵـ”ـی یەکێک لە هاوڕێکانی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “کەیوان ڕەزاقوڵی” تەمەن ٤٣ ساڵ بە هه‌مان تۆمه‌ت لە زیندانی سنە به‌كرده‌وه ده‌رهاتبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ به‌ندكراو له زیندانی قۆم به ناوه‌كانی “ئه‌بولفه‌زل به‌یگزاده، ڕوحوڵڵا سه‌بزی و عه‌لی فه‌ره‌ج نیا” كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٤ و ١٥ی گه‌لاوێژ له زیندانی قۆم له سێداره دراون.