رۆژی شەممە ٢٥ ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٦هەتاوی بەرابەر لەگەڵ ١٦ ی دسامبری ٢٠١٧ زاینی ، پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە١٦ ی دسامبری ٢٠١٧ زاینی ، پلینۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٧، به یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبختکردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم بەڕێوەچوو. لەم پلینۆمەدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێرانیش وەک چاودێر بەشدار بوون. بەشی یەکەمی باسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە تەرخان کرا بۆ ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ڕێبەریی کۆمەڵە بە پلینۆم و هەڵسەنگاندنی ئەو باسانه کە لە لایەن دەبیر ئەوڵی کۆمەڵەوە پێشکەش کران.
سەردێڕە سەرەکیەکانی ئەم ڕاپۆرتە بریتی بوون لە:
هەڵسەنگاندنی گرینگترین ئاڵوگۆڕەکان لە بارودۆخی جیهانی، بارودۆخی سیاسی ئێران، بارودۆخی سیاسی لە کوردستانی ئێران، پێگەی ئێران و شۆڕشی داهاتوو لە سیستمی ئێستای دنیای سەرمایەداریدا، بارودۆخی ئێستا و دیمەنگای سیاسی عێڕاق و کوردستانی عێڕاق، کۆمەڵێک بابەتی سیاسی تری ناوچەکە و هێڵە گشتیەکانی سیاسەت و ئەولەویەتەکانی کۆمەڵە لە بەرانبەر بارودۆخی ئێستادا.
مێحوەرە سەرەکیەکانی قسە و باس سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی بریتی بوون لە:
br> • درێژەی قەیرانی ئابووری. ئەگەر شاخسی کۆتایی دەورەی قەیرانی ئابووری ئەم دواییە، دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی گەشە کردن لە ئابووری پێشکەوتوو ترین وڵاتانی سەرمایەداری دنیادا بێت، راستیەکان دەرخەری ئەوەن، وەها گەشەکردنێک دەستەبەر نەبووە و بەم واتایە قەیران ئیتر بۆتە دیاردەیەکی هەمیشە ئامادە و پێکهاتەیی لە نیزامی سەرمایەداریدا.
• گەشەی نائاسایی تێکنولۆژی، پەرەسەندنی سەرسوڕ هێنەری ئوتوماسیۆن، تەقینەوەی زانیاری، ئاڵوگۆڕی نوێ لە بواری کشتوکاڵ و بەرهەمی خۆراکیدا، بەرز بوونەوەی ئاستی بەهرەمەندی کار، سەرجەم ئەمانە لە لایەکەوە ئیمکانی بەرهەمی زۆر بۆ وڵام دانەوە بە نیازەکانی ئینسانی ئەمرۆی لە ئاستی جیهانیدا فەراهەم کردوە و لە لایەکی دیکەوە بۆتە هۆی بێکاری بەرین و هەروەها درێژەی هەژاری و برسیەتی لە شوێنە جۆراو جۆرەکانی دنیادا. نیزامی سەرمایەداری لەژێر گوشاری ئەم ناکۆکیانەدا سەرئەنجام درزی تێدەکەوێ. • ناکۆکی لە بواری ئابووریدا، بۆتە هۆی سەرلێشێواوی، بێ ئاسۆیی سیاسی و هەروەها سەر لێشێواوی ڕای گشتی لە وڵاتانی پێشکەتووی سەرمایەداریدا. ئەم سەرلێشێواویە لە ئەمریکا دیاردەیەکی وەک ترامپی گەیاندە سەر کورسی سەرۆ کۆماری کە لەگەڵ سوننەتەکانی تا ئێستای ڕێبەریی لە ئەمریکادا بێگانەیە. لە فەڕانسە کەسێکی تازە بەدەواران گەیشتووی وەک “ماکرۆن” حیزب دادەمەزرێنێ و لە ماوەی چەند حەفتەدا بەبێ هەبوونی ئاسۆ و سیاسەتێکی جیاواز، سەرجەم ئەحزابی خاوەن پێشینە و سوننەتی هەم لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا و هەم لە پاڕلمانیدا بە خێرایی دەخاتە ئەولاوە. بریتانیا لە یەکێتی ئوروپا دێتەدەرێ، بەبێ ئەوەی کە بتوانێ جەریمە و تاوانی ئابووری ئەم جیا بوونەوەیە بدات. هەر ئێستا ئاسەواری پەشیمانی بە ڕواڵەتی دەنگدەران بە جیا بوونەوەوە دیارە. دەوڵەتی ئاڵمان کە وەک یەکێک لە سەقامگیر ترین دەوڵەتانی ئوروپایی لەباری سیاسی و ئابوورییەوە چاوی لێدەکرێت، دوای تێپەڕ بوونی نزیک بە دوو مانگ لە هەڵبژاردن، هێشتا نەیتوانیوە دەوڵەتێکی نوێ پێک بێنێ. دەوڵەتی ئیسپانیا لە رەفتار لەگەڵ بابەتێکی دیموکراتیکی وەک گشت پرسی و دیاریکردنی مافی چارەنووسی ویلایەتی کاتالۆنیا، سەرجەم ئەو قەواعید و پێوانە دیموکراتیکانەی کە ساڵانێک شانازی بە پاراسنیانەوە دەکرد، دەنێتە ژێر پێ و باکی لە بێ ئیعتیبار بوونی سەرجەم سیستمە حکومەتیەکەی نییە.
• بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا قەیرانی سیاسی بە شێوەیەکی تر خۆی نیشان ئەدات. تەرحی خاوەرمیانەی گەورە کە لە ڕوانگەی گەڵاڵە دارێژەرانی ئەمریکاە قرار بوو ببێتە هۆی کرانەوەی ئابووری، پەرسەندنی بازاڕ و ئاڵوگۆڕی سیاسی بە شێنەیی و بەر بە سەرهەڵدانی بارودۆخی شۆڕشگێڕانە لەم ناوچەیەدا بگرێت، بوو بە خوێناوی ترین و وێرانگەرترین شەڕە نیابەتیەکان کە هێشتا رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی تێدا دەسوتێ.
لەبواری بارودۆخی سیاسی ئێراندا ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەی ڕێبەریی و باسەکانی پلینۆم، لەسەر چەند تێزی مێحوەری چڕ بوویەوە کە بریتی بوون لە:
• یەکەم، بارودۆخی بەڕێچوون و ژیانی کرێکاران و زۆربەی خەڵک رۆژ لەگەڵ رۆژ دژواتر دەبێت. بەپێی ئاماری بانکی ناوەندی ئێران، لە ساڵی ١٣٨٦ وە تا ساڵی ١٣٩٥ ئاستی مامناوەندی ژیانی خەڵک نزیکەی ١٥ لەسەد کەم بۆتەوە. بەپێی شاخسەکانی بانکی جیهانی ئێران لە باری ئاستی ژیاندا کە خاوەنی پلەی ٨٨ لە ساڵی ٢٠٠٥ بوو دابەزیوە بۆ پلەی ١٥٠ لە ساڵی ٢٠١٧دا. بەڵام به هۆی ئەوەی کە ئەم ڕەقەمانە بە شێوەی مامناوەند حیساب کراون، دەکرێ بۆت دەربکەوێ کە ژیان بۆ چینی کرێکار و خەڵکی هەژاری کۆمەڵگە تا چ ڕادەیەک دژوار تر و کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەت تا چ ئاستێک قوڵتر بۆتەوە.
• دووهەم، ئەم بارودۆخە نەتیجەی سێ هۆکارە کە بریتین لە، عەمەڵکەردی سیاسەتە ئابوورییە نیئۆلیبڕالیەکان، گەندەڵی ماڵی و ئێداری، دخاڵەتەکانی ڕژیم لە ناوەندەکانی قەیرانە ناوچەییەکاندا و گەمارۆ ئابووریەکان. لە بواری سیاسەتە نیئولیبڕاڵیەکانەوە ئەوەی کە بەڕێوەچووە، زیاتر بریتی بووە لە، کردنەوەی دەستی شیرکەتە گەورەکان و لابردنی هەموو بەربەستێکی یاسایی لە بەردەمیان، کەم کردنەوەی حەقدەستی کرێکاران لە ڕێگای هاوسەنگ کردنی هێزی کار و بێکارسازییە بەرینەکان، بەرگرتن لە پێکهێنانی رێکخراوە سەربەخۆ کرێکاریەکان و بەکارهێنانی رێکخراوە زەردەکان بەم مەبەستە، گۆڕێنی یاسای کار بە قازانجی سەرمایەدارانی نێوخۆیی و دەرەکی بە ئامانجی هاندانیان بۆ سەرمایەگوزاری، کەم کردنەوەی هەزینە گشتیەکان بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی وەک ئاموزش و بێهداشت، حقوقی خانەنشینی و بیمەی بێکاری، لابردنی سوبسیدەکان و کەم کردنەوەی یارانەکان، فرۆشتنی شیرکەتە دەوڵەتیەکان، کاڵا و خزمەتگوزاریەکان بە سەرمایەدارانی خوسوسی و زیاتر بە سپای پاسداران. لە بواری گەندەڵی ماڵی و ئیداریدا بەپێی ڕاپۆرتی سازمانی شەفافیەتی نێونەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زومڕەی یەکێک لە ٥ گەندەڵ ترین وڵاتانی دنیایە. ڕەقەمی سوئیستیفادە ماڵیەکان وەک یەکێک لە هۆکارەکانی توند بوونەوەی بارودۆخی ئێستا، ئاکامی دەخاڵەتە سیاسی و نیزامیەکانی ڕژیمە لە کانونەکانی قەیرانی خاوەرمیانەدا. ئەو دخاڵەتانەی کە دوکەڵەکەی لە دوو لاوە دەچێتە چاوی زۆربەی خەڵکی ئێرانەوە، یەکەم، لەم بارەیەوە کە تەحریمەکانی لێدەکەوێتەوە و دووهەم لەبەر ئەوەی کە پوڵێکی زۆر لە سەروەتی گشتی سەرفی ئەم شەرئەنگێزیانه دەکرێت. رێکەوتنی بەرجامیش نە توانی کرانەوەیەکی بەرچاوی لە ئابووریدا بۆ ڕژیم بەدواوە بێت و نە بوو بە هۆی باشتر بوونێک لە ژیانی زۆربەی دانیشتوانی کۆمەڵگەدا.
• سێهەم، هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵکی ناڕازی و ڕژیم، بە قازانجی بەرەی خەڵک گۆڕاوە. ئەم ڕاستیە دەکرێ لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و خەبات لە ناوەندە گرنگە کرێکاریەکان، لە بەرپا بوونی خۆپیشاندانی بەرینی خیابانی لە شارە جۆراو جۆرەکان لەدژی گرانی، لە ڕادیکاڵ بوونەوەی دروشمەکانی بزوتنەوەی خوێندکاری، لە گەشەی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و جەماوەری لە کوردستان، و هەروەها لە دژکردەوەی ڕژیمدا ببیندرێت. کاتێک کە فەرماندەی هێزی ئینتیزامی تاران و دەوروبەر بە ڕەسمی ڕایدەگەیەنێ کە لەمە بەدواوە کاریان بە حیجابی ژنان نییە، بە واتای سەرکەوتنی خەڵکە لە خۆڕاگریەکدا کە نزیکەی چوار دەیەیە، سەرسەختانەدرێژەی هەیە. کاتێک فەرماندەی سپای پاسداران ڕادەگەیەنی کە متمانەی بە هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت بۆ دابین کردنی ئەمنیەت، نییە، لە ڕاستیدا ڕەنگدانەوەی نیگەرانیە لە هاتنە ئارای بارودۆخێکە کە ئەمنیەتی گشتی ڕژیم دەخاتە مەترسیەوە.
• چوارەم، لە بواری ناکۆکی نێوخۆییدا، هەستیاری بارودۆخ و نیگەرانی لە ئاخێزی خەڵک، باڵە سەرەکیەکانی ڕژیمی ناچار کردوە تا ڕادەیەک ڕەنگدانەوە ئاشکراکانی ئەم ناکۆکیانە کۆنترۆڵ بکەن و سەرنجیان بە گشتی بخەنەسەر کۆنترۆڵ کردنی ناڕەزایەتیەکان. لەم نێوانەدا مەیدانیان داوە بە مۆرەیەکی ڕێسوای وەک ئەحمەدی نیژاد کە لە ئێستادا ئەم سوپاپی ئیتمینانە وا کەمتر مەترسیدارە بۆ فریودانی خەڵک بە کراوەیی بێڵێتەوە.
• پێنجەم، بە لەبەرچاو گرتنی ئەم فاکتۆرانەی سەرەوە، پلینۆم لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە زەمینە کۆمەلایەتی و سیاسیەکان بۆ چوونە نێو کۆمەڵگای ئێران لە قۆناغێکی شۆڕشگێڕانەدا لەبارە. ئێران یەکێک لە ئاڵقە لاوازەکان لە خەبات لەدژی سەرمایەداری جیهانییە. پێگەی ئێران لە چوار چێوەی بارودۆخی جیهانی خاوەنی هەستیاریەکی تایبەتە. کۆمەڵگای ئێران بەهۆی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ژیئۆپۆلۆتیک و پێشینەی مێژوویی ئاڵوگۆڕەکانی سەد ساڵەی ڕابردوو، ئاڵقەیەکی سەرەکی لە بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. بەم ئیئعتیبارەوە، ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانە لە ئێران، سەرەتای دەستپێکی ئاڵوگۆڕی بەرچاو دەبێت لە سەرجەم ناوچەکەدا، هەر ئەو جۆرەی کە سوڵتەی کۆنەپەرستیی ئیسلامی بەسەر ئەم کۆمەڵگایەدا بۆ چەندین دەیە سەرجەم ناوچەکەی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە. بەڵام بەبێ حیزبێکی کرێکاری شۆڕشگێڕ، بەهێز و تۆکمە، بارودۆخی شۆڕشگێڕانە ناتوانێ خۆی لە خۆیەوە ببێتە هۆی شۆڕشی کرێکاری. رۆشن بینی و ئیستحکامی نەزەری و سیاسی، نەزمی تەشکیلاتی، نفوز و مەقبوڵیەتی کۆمەڵایەتی و توانایی لە دەستەبەر کردنی متمانەی گشتی، پێوەندی لەگەڵ ڕێبەران و پێشڕەوانی بزوتنەوە پێشڕەوەکان، ڕادەی پێوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری جیهانی، ئەمانە ئەو شاخسانەن کە نیشانی ئەدات حیزب لە چ ڕێژەیەک لە ئامادەگی دایە بۆ بە ئاکام گەیاندنی شۆڕشی کرێکاری. پاراستن و بەهێز کردنی زەرفیەتەکانی کۆمەڵە و مەوقعیەتی هیوا بەخشی وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست لای خەڵکی کوردستان کە بەرهەمی دەستەبەر کردنی متمانەی خەڵکی ژێر ستەم و چەوساوە و چەند دەیە کۆکردنەوەی ئەزمونە، بەرهەمی کردەوەی دروست لە خاڵە ئەرێنییە مێژوویەکاندایە، گەلێک حەیاتی و گرنگە.