کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە مەهاباد

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە مەهاباد 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەز، ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شوێنی کارەکانیان لە مەهاباد دەستبەسەر کران، و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە تۆمارکراوەکانی دژیان و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نییە.