کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووەم ڕۆژی مانگرتنی سەرانسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران

دووەم ڕۆژی مانگرتنی سەرانسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران 2

یەکێتیی سەندیکاکانی شۆفێران و بارهەڵگرانی سەرانسەری ئێران ڕایگەیاند مانگرتنی سەرانسەریی شۆفێران پێی ناوەتە دووەم ڕۆژی خۆی و داوای بەردەوامبوونی ڕاگرتنی جموجۆڵی بارهەڵگرەکان دەکات تا کاتی جێبەجێکردنی داواکارییە پیشەییەکانیان.
ئەم مانگرتنە لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بەڕێوە چووە؛ شۆفێران ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخی پارچە و تێچووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی تێچووی ژیان، کرێی بارەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە و زیاد نەکراوە.