کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی ئاو لە پارێزگای کرماشان

قەیرانی ئاو لە پارێزگای کرماشان 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوچەی “سەر فێرۆزئاوا لە پارێزگای کرماشان رووبەرووی مەترسی جددی کەمیی ئاو بووەتەوە.

ئەو ناوچە بە زیاتر لە ٢٤٩ ئاوایی و ٣٢ هەزار کەس دانیشتوو تووشی کەمئاوی و سنووردارییەکانی دیکە وەک دەرمان، پەروەردە، ڕێگە و کارەبا بووە. جێگای ئاماژەیە کە نزیک بە ٤٧ ئاوایی لەو ناوچە بە گشتی ئاویان نیە و خەڵکەکەی ناچار بوون کە ئاوی پیس بۆ بژێوی ژیانیان بە کار بێنن و لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخەدا، تەندروستی ئەو هاووڵاتییانە تووشی کێشە دەبێت. شایانی باسە کە سەرەڕای ناڕەزایەتی خەڵک و بوونی ئەو کێشانە بەرپرسانی کۆماری هێشتا بایەخیان بە بابەتەکە نەداوە و هەنگاوێکیان بۆ چارەسەربوونی کێشەکان هەڵنەگرتووە.