بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندان و سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە ناوی “محەممەد نادری” کە کاتی شەڕی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی 23ی دادگا ئینقیلابی تارانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “حسێن سەلامی” خەڵکی مازەندەران بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی” حوکمی 1 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و “محەممەد ئەحمەدی” لە شاری تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، حوکمی 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
