کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی دەریاوانێکی هیندی لە هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکی بازەرگانی لە گەرووی هورمز

کوژرانی دەریاوانێکی هیندی لە هێرشێک بۆ سەر کەشتییەکی بازەرگانی لە

ڕۆژی ڕابردوو، لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز، دەریاوانێکی هیندی کوژرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی عومان و هیند، هێرشەکە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر کەشتییەک کە ئاڵای ئەنتیگوا و باربودا هەڵدەگرێت، ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ئاگر لە بەشی بزوێنەرەکەی کەشتییەکە هەڵگیرساوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە دەریاییەکانی عومان ٢٧ پێرسۆنێلی کەشتییەکەیان ڕزگار کردووە، بەڵام بە هۆی هێرشەکەوە شارومەندێکی هیندی کوژراوە.