کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی مەجید سەعیدی

هۆشداری ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی

ڕۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و بێ‌هەواڵی لەمەجید سەعیدیوێنەگری ڕۆژنامەوانی ناسراو، دەربڕیوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، زیاتر لە ١٤ ڕۆژە هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، لایەنی پەیوەندیدار، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەعیدی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و ئەنجومەنەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو بێ‌ئەنجام ماوەتەوە. لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی پیشەیی وێنەگرانی ڕۆژنامەوانی، ئیدانەی هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنییەکانی لەگەڵ چاڵاکانی میدیایی کردووە و هۆشداری داوە کە ساز کردنی کەشی ئەمنی لە سەر ڕۆژنامەوانان، زیان بە گەیاندنی زانیاری بە خەڵک دەگەینێت.