کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی موختار ئەلبوشووکە لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندا

خراپی دۆخی تەندروستی موختار ئەلبوشووکە لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندا

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دۆخی جەستەیی موختار ئەلبوشووکە، بەندکراوی سیاسیی عەرەبی ئەهوازی، لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردندا خراپتر بووە.

ئەلبوشووکە لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ەوە لە دژ بە گواستنەوەی لە زیندانی شەیبانی ئەهواز بۆ زیندانی عەرەک، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و داوای گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی شەیبانی ئەهواز دەکات. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەم گواستنەوەیە ئەنجام دراوە و سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسانی زیندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی، هێشتا هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.