کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی بەرهەمهێنەران و کارگەرانی فۆڵادی پارسی حەوت تەپە

ناڕەزایەتیی بەرهەمهێنەران و کارگەرانی فۆڵادی پارسی حەوت تەپە 2

ئەمڕۆ بەیانی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی فولادی پارسی حەوت تەپە، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەکان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار، وەگرتنی هێزی کاری نوێ و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.