کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی هاووڵاتییەک لە زیندانی تارانی گەورە

ئازادی هاووڵاتییەک لە زیندانی تارانی گەورە 1

لە رۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوێک لە زیندانی تارانی گەورە بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویناسر بەهمەن یاریتەمەن ٦٧ ساڵ، رۆژی ٢٤ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین جاری دیکە بە هۆی چالاکییەکانیەوە لەلایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر و رووبەرووی حوکمی قەزایی بووەتەوە. هەروەها شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.