کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵی ٥ بنەمالەی بەهائی لە شیراز

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵی ٥ بنەمالەی بەهایی لە شیراز

رۆژی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ٥ هاووڵاتی بەهائی و پاشان ئەو کەسانەیان بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان بانگهێشت کردووە.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “پژمان، مینا، مەهشید، مەحبووبە و پەرهام زارع” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە توندی هێرش کراوەتە سەر ماڵەکانیان و سەرەڕای بێڕێزی بە بنەماڵەکانقان و بە ئایینی بەهایی، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیان وەک کتێبە ئایینییەکان و مۆبایلەکانیاندا گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە پاش پشکنینی ماڵەکان، ٥ کەس لەو هاووڵاتییانە بۆ گرتووخانەی پلاکی “١٠٠”ی شیراز بانگهێشت کراون و مەترسی دەستبەسەرکرانیان لەسەرە.