کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدۆڵڵا لە پارێزگای خوزستان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری کوت عەبدۆڵڵا لە پارێزگای خوزستان 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدۆڵڵا” سە بە پارێزگای خوزستان، دژ بە دواخستنی حەقدەستەکانیان نارەزایەتییان دەربڕیوە.

کرێکرانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە سێ مانگە کە حەقدەستەکانیان دواخراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەوە، هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوە. هاووڵاتیان جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەم بارودۆخە و دواخستنی حەقدەستەکان، تووشی کێشەی سەختی ئابووری دەبن و توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەمالەکانیان نامێنێت.