بە پێی ڕاپۆرتەکان، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمیر محەممەد جەلال چوبری” خەڵکی ناوچەی “چوبر” سەر بە پارێزگای گیلان و بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی قزلحساری کەرەج، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەت و رێوشوێنی وڵات و هەوڵ بۆ کوشتنی هێزەکانی ڕژیم” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە شاری تاران، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندرا.
