بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداری دورود دژ بە دواخستنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە چوار مانگە حەقدەستەکانیان دواخراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەوە لە بنکە پەیوەندیدارەکان، هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە. هەروەها ئەو کرێکارانە جەختییان لە سەر ئەوە کردەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و قەیرانی ئابووری کە لە ئێران، چیتر توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار بوون.
