کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان 1

رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ڕزوان ئەسغەر زادە” تەمەن ٤٥ ساڵ و دایکی ٦ منداڵ، شش ساڵی لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن لقی ٥ی دادگا ئینقیلابی ئیسفەهانەوە بە سەرۆکایەتی “هێمەت نژاد”، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.