بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مستەفا تاجزادە” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەرووی دووسیەیەکی نوێ بووەتەوە.
ناوبراو رێککەوتی ١٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەمنییەتی ئێڤین کرا. ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی بەندکرانیدا چەندین جار لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە شێوەی نادادپەروەرانە، دۆسیەی قەزایی بۆ ساز کراوە، بەڵام لە دوایین دۆسیەدا، ئەو هاووڵاتییە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم”ی بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی هاوسەرەکەی بڕیار بووە مەستەفا تاجزادە مۆرەخەسی پێ بدرێت، بەڵام لە ئەنجامدا، مۆرەخەسییەکەی بە هۆی ئەو دۆسیەیە ڕەت کراوە و بەرپرسانی زیندان داوای بارمتەی ٥٠٠ مڵوێن تمەنیان لێ کردووە.
