کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی قزلحساری کەرەج

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی قزلحساری کەرەج 1

رۆژی ڕابردوو، بەندکراوێک لە زیندانی قزلحساری کەرەج بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویمێهردادکە ناسناوەکەی لە بەردەستدا نیە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دادگای کەیفەری کەرەجەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە زیاتر لە ٢ هەزار ٦٥٧ هاووڵاتی، بە تۆمەتە جیاوازەکان لە ساڵی ڕابردوودا لەسێدارە دراون و بە هەزاران هاووڵاتی دیکەی بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەیان لە سەرە.