لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەسعوود فەرهیختە و ڕەحیم مەولاییان” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەسعوود فەرهیختە” چالاکی سنفی مۆعەلیمان و بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج، لە ئەنجامی سازکردنی دۆسییەیکی نوێ لە لایەن دادگا ئینقیلابی کەرەجەوە، بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم” حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و هەروەها بێبەشکران لە کارکردن لە بەشە خزمەتگۆزارییە دەولەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە، “ڕەحیم مەولاییان” وێنەکێش و پەیکەرتاشی دانیشتووی شاری بابۆل، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئەو شارەوە بە هەمان تۆمەت حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
