ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خوازیارانی مەسکەنی میللی لە شاری کاشان، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
ناڕازیان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لە سەر پێانی پارەی خانووەکانیان بە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، نەک تەنیا هێشتا خانووەکان ڕادەستیان نەکراوە، بەڵکوو وڵامی ناڕەزایەتییەکانیان نادرێتەوە و هەروەها پرۆژەکە بە بیانووی نەبوونی داهات ڕاوەستاوە.
