ئەمرۆ سێشەممە ٢٤ی خەرمانان، هێزەکانی حەراسەتی شیرکەتی نەوت و گازی مارۆن دژ بە خراپی دۆخی مەعیشەتییان کۆبوونەوە.
بە وتەی ئەو ناڕازیان، دواخستنی حەقدەست، پێنەدانی مەزایا و نەبوونی بیمەی کارامە، بووەتە هۆی دروسبوون کێشەی ئابووری بۆ خۆیان و بنەمالەکانیان و لە ئەگەری بەردەوامی ئەو بارودۆخە، توانای دابین کردنی پێداویستییە سەڕەکییەکانی بنەمالەکانیان نامێنێت. هەروەها ئەو هاووڵاتییانە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سەرەرای دوو جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و تێپەربوونی ماوەیەکی زۆر، هێشتا هیچ وڵام یان چارەسەرییەک لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ کێشە کانیان ئەنجام نەدراوە.
