لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ کرێکار لە شارەکانی مەشهەد، ئیسفەهان وتەورێز، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانی کرێکاران گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارێکی تەمەن ٤٥ ساڵ و شاغڵ لە شیرکەتێک لە چارۆچکەی پیشەسازی کەلاتی مەهشەد، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەستداوە. هەروەها ٣ کرێکاری دیکە لە ئیسفەهان، کاتی کۆڵاندنی بیرێکی ئاو، بە هۆی ڕووخانی بەشێک لە دیواری بیرەکە، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون. هەروەها بە هۆی ئاگر گرتنی کارگەیەک لە شاری تەورێز، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
