بە پێی ڕاپۆرتەکان، حەراسەتی ئەو زانکۆوە بۆ ١٨ خوێندکار لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، حوکم بە سەریاندا سەپێندراوە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، کومیتەی ئینزیباتی ئەو زانکۆیە ٢ خوێندکاری لە زانکۆ دەرکردووە، چەندین خوێندکار چەند تێرم لە مافی خوێندن بێبەش کرابوون و کۆمەڵێکی دیکەشیان بە تواوی لە مافی خوێندن بێبەش کراون. شایانی باسە کە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە ژمارەیەک زۆر لە زانکۆوەکانی شارە جیاوازەکانی ئێران، دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
