کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سەر ژیانی ٨ بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم

مەترسی لە سەر ژیانی ٨ بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ٨ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیمدا ڕاگیراون و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، مەترسی جێبەجێ کرانی حوکمەکانیان لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ٨ بەندکراوە بە ناوەکانی “پەخشان عەزیری، ئەرغەوان فەلاحی، زەهرا شەهباز تەبەری، مەریەم هوداوەند، مەهناز چاردۆلی، لەیلا ئەبولحەسەنی، تەرانە ڕەحیمی و سەودا ئیبراهیمی شەمس ئابادی”، بە تۆمەتەکانی “بەغی، موحاربە و افساد فی العرض”، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. شیایانی باسە کە لە نێوان ئەو ٨ ژنە بەندکراوەدا، حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیری و ئەرغەوان فەلاحی تەنیا لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە و مەترسییەکی زۆرتریان لەسەرە.