لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و یەک هاووڵاتیی بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی، دەستبەسەرکراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئارتین رۆستەمی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی ناوچەی “هۆیە” سەر بە شاری سنە، رۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان پاش بانگهێشێشت کردنی بۆ یەکێک لە لقەکانی دادگا ئینقلابی تاران، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی ٦ مانگ زیندانەکەی رەوانەی زیندانی “فەشافوویەی تارانی گەورە کرا. لە لایەکی دیکەوە، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “حسێن قەشقایی و سارا شەمسایی” کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووەوە بە شێوەی نەهێنی ژیانیان کردووە، رۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەرمانان لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی زەرەندییە کران. بە وتەی پارێزەرەکەیان، ئەو هاووڵاتییانە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و بیروڕای گشتی و چالاکی تەبلێغی دژ بە کۆماری ئیسلامییان” بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە رۆژی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “ئارژین جەوەندی” خەڵکی ناوچەی کوپر سەر بە شارستانی پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
