بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٥ هاووڵاتی بەلوچ و هاووڵاتییەکی کورد، لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیم بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دراون.
ئەو هاووڵاتییانه بە ناوەکانی “ئەمانۆڵڵا نەزەرخانی، هاشم ڕەخشانی، ئەسغەر پیش ئاهەنگ، محەممەد موسا زهی و یوسف ئابیل” خەڵکی شارەکانی جیرۆفت، ئێرانشار و زابۆل و هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “فەرزاد ئەحمەد پوور”، لە زیندانەکانی ڕژیم حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە. ئەو هاووڵاتییانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
