ڕۆژی شەممە٢١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، چالاکێکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی شاری ئەهواز و هەروەها ناسراو بە “ئەبو ئیدریس”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد کەعبی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی شاری ئەهوا لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
