کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥٥ کرێکار لە شارەکانی پیرانشار و کرمان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥٥ کرێکار لە شارەکانی پیرانشار و کرمان

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی هەڵدێرانی سرویسی هەڵگری کرێکاران لە شارەکانی پیرانشار و کرمان، سەرجەم ٥٤ کرێکار بریندار و کرێکارێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٦ کرێکاری وەزری پیرانشار، لە ناوچەی کانی شینکە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای میرئابادی شارستانی پیرانشار، بە هۆی هەڵدێرانی سرویسەکەیان، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هەروەها ٣٨ کێکاری دیکەی شاغڵ لە شیرکەتی مسی سەرچشمە،بە هەمان شێوە وبە هۆی هەڵدێرانی سرویسی هاتوچۆیان، بە سەختی بریندار و کرێکارێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و تەندروستی کرێکاران لە ئێران، ساڵانە بە سەدان کرێکار گیانیان لەدەست دەدەن و هەزاران کەسی دیکەش بریندار یان کەم ئەندام دەبن.