کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی 3 هاووڵاتی بەندکراو لە شارەکانی سەقز و مەشهەد

بەردەوامی ناروونی چارەنووسی 3 هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و مەشهەد

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 3 هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی سەقز و مەشهەد سەرەڕای تێپەربوونی چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناویئاسۆ عەلائەلدینیخەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە 12ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا و پاش زیاتر لە یەک حەفتە، شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە. هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانیحەسەن و ئابان موسەویدوو لە دەستبەسەر کراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، پاش تێپەربوونی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا دۆخی قەزاییان نادیارە و لە زیندانی وەکێل ئابادی مەشهەد ڕاگیراون.