بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەلێک لە کرێکاران و خانەنشینکراوانی شیرکەتی ڕێگای ئاسن لە شاری تاران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتییان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای وەزارەتی رێگە و شارسازی ئاماژەیان بەوە کردووە، بە هۆی کەمبوونەوە و دواخستنی حەقدەستەکان، گۆشارە ئابوورییەکان بۆ سەر بنەماڵەکانیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و هەروەها ناڕازیان بە وتنەوەی دروشم، خوازیاری بایەخ دانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانیان و باشترکردنی دۆخی ئابوورییان بوون.
