لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ٦ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “محەممەد یوسف عیسا زهی، شاهروخ پور ئیسماعیلی، حسێن قاسم زاده، محەممەدڕەزا محەممەد پەرەست، فاتمه جەهانگەرد و مێهرداد موختاری“، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی دەستگردی ئیسفەهان و وەکیل ئابادی مەشهەد لەسێدارە دراون.
