کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ئەرسەلان یەزدانی لە زیندانی تارانی گەورە بۆ شوێنێکی نادیار

گواستنەوەی ئەرسەلان یەزدانی لە زیندانی تارانی گەورە بۆ شوێنێکی نادیار

رۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانان، ئەرسەلان یەزدانی هاووڵاتی بەهایی و ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو رێککەوتی 31ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرابوو. هەروەها بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەمالەی ناوبراو، لە ئێستادا و هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک سەبارەت شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و هۆکاری گواستنەوەکەی لەبەردەستدا نیە و بە هۆیەوە بنەمالەی ئەو کەسە نیگەرانی دۆخی تەندروستی ئەرسەلان یەزدانین.