فەرماندەیی ناوەندی ئەرتە شی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە دەریای عومان لە هێرشێکدا نووقم بووە.
بە وتەی “سێنتکام”، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە بە ناوی “ریسکۆ”، لە وڵامی دوایین هەوڵەکانی سپای پاسداران بۆ هێرش بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، بە ئامانج گیراوە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا چەندین جار کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بە ئامانج گرتووە و ئەو کەشتییانە گرنگی ئابووری زۆریان بۆ خەڵکی ئێران هەیە و ئێستا بە هۆی سیاسەتی شەڕ خوازانەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، لە ناو دەچن و کاریگری ئەم بابەتە دێتەوەسەر ژیان و مەعیشەتی خەڵک.
