ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی موخابرات لە کرماشان و ئیسفەهان، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و موعیشەتیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە، بەرزکردنەوەی پلاکارد و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر ناڕازیان بوون.
