کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری دەرمان و پەرەستاران لە شارستانی فەسا

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کادری دەرمان و پەرەستاران لە شارستانی فەسا

ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانان، کادری دەرمان و پەرەستاران لە شارستانی فەسا، پێنەدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکانیان کۆبوونەوە.

ناڕازیان لە کۆبوونەوەکەدا بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان، کەمکردنەوەی ساعەتی کار، پێدانی مورەخەسی، بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان و هەروەها کۆتایی هاتنی جیاکاری لە حەقدەستەکاندا بوون.