کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە بنەمالەی رۆژنامەنووسێک لە هورموزگان

هەڕەشەی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە بنەمالەی رۆژنامەنووسێک

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حەسەن عەباسی ڕایگەیاندووە کە بنەمالەی لە لایەن وەزایەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بە توندی هەڕەشەیان لێ کراوە.

بە وتەی ئەو ناوبراو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەمالەی ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە ئەندامانی بنەمالەکە دەستبەسەر ئەکەن تاکوو حەسەن عەباسی بگەرێتەوە بۆ ئێران یان پێویستە لە داهاتوودا لە سۆشال میدیا دژ بە ڕژیم چالاکی نەکات. هەروەها حەسەن عەباسی ڕایگەیاندووە کە مەترسی گەورە لەسەر بنەمالەی دایە و هەر جۆرە کێشەیەک بۆیان دروس بێت بەرپرسی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییە.