کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی  3 بەندکراو لە زیندانەکانی رەشت و مەشهەد

لەسێدارەدانی 3 بەندکراو لە زیندانەکانی رەشت و مەشهەد 1

لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی 3 کەس لە زیندانی لاکانی رەشت و زیندانی ناوەندی مەشهەد  جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناویمۆجتەبا سەلاحی لاقانیکە ماوەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها دوو شاروومەندی ئەفغان بە ناوەکانیئەنسار نامی و نەزیف رەسوول خاندەکە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکانیان جێبەجێ کراوە.