کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی

ئازادی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ بەندکراو بە کۆتایی هاتن بە ماوەی بەندکرانەکەیان لە زیندانەکانی قەزوین، زاهدان و ئەردەبێل ئازاد کران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەعەسگەر ئەکبەر زادەچالاکی تورک وموحسن دەشتیدوو هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانەکانی ئەردەبێل و زاهدان، کە تۆمەتیئەندامبوون لە گرووپە دژ بەرەکانی ڕژیم و تەبلێغ دژ بە ڕژیمیان بەسەردا سەپێندراوە، بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی کۆتایی هاتنب قۆناغی دادگاییەکانیان ئازاد کراون. هەروەها بەندکراوێکی دیکە بە ناویمحەممەد ئەبۆلحەسەنیچالاکی مەدەنی بە کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی چوبیندەری قەزوین ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتیتەبلێغ دژ بە ڕژیمحوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.