کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی 2

شەوی ڕابردوو، ئەرتەشی ئەمریکا چەندین بنکەی سەربازی رژیمی لە چەند شاری جیاواز بە ئامانج گرت.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئامانجەکانی ئەمریکا بریتین لە “سیستەمی بەڕگری ئاسمانی، سیستەمی ڕادار، دامەزراوە دەریاییەکان، ناوەندە پەیوەندییەکان و ئەو تواناییانەی بۆ چاندنی مین” زیاتر لە شارەکانی باشووری ئێران بووە. دۆنالد ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشانە لە وڵامی دوایین هەوڵەکانی ڕژیم بۆ مینرێژ کردنی گەرووی هورموز و هێرش بۆسەر ئۆردۆن ئەنجام دراوە. لە بەرامبەردا، کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە، چەند پێگەی سەربازی ئەمریکایان بە وڵاتەکانی بەحرەین و ئۆردۆن بە ئامانج گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە سوپای ئۆردۆن وتوویە کە لە کۆماری ئیسلامی 13 مووشەکی بالستیکی فردابوو کە 10 مووشەکیان لە ئاسمانەوە تەقێندرانەتەوە.