ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی ئاریان فولادی قەزوین، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها داخرانی ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی نەبوونی کارەبا و هەروەها داخرانی ئەو شیرکەتە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، کرێکاران خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر داخوازییەکانیان، کردنەوەی شیرکەتەکە و هەروەها پێدانی حەقدەستی پێنج مانگی ڕابردوو بوون.
