کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی مارۆن

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانکاری شیرکەتی نەوتی مارون 3

رۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی مارۆن بۆ چوارەمین رۆژی بەردەوام، دژ بە دواخستنی حەقدەست و مەزایاکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە 3 مانگە کە حەقدەستەکانیان دواخراوە و بە هۆیەوە لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین. هەروەها کرێکاران خوازیاری پێدانی خیرای حەقدەستە دواخراوەکان، دابین کردنی جلی کار و کۆتایی هێنان بە هەڕەشەی ناوەدە ئەمنیەکان بوون.