بە پێی ڕاپۆرتەکان، “جەعفەر قادری” ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووری پارلەمانی شەورای ئیسلامی ڕایگەیاند کە بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، هەناردە و هاوەردەکانی کۆماری ئیسلامی تووشی کێشە بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، 83 لە سەدی، بڕی 210 مڵوێن تۆن هاوەردەکان لە رێرەوە دەریاییەکانی باشووری ئێرانەوە ئەنجام ئەدرێت، کە ئیستا بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ڕاگیراوە. هەروەها ئەو کەسە ئاماژەی بە کەمبوونی رۆژانە 15 تاکوو 20 لیتر سووتەمەنی لە ئێران کردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتە کە بەردەوامی ئەم دۆخە، ئەگەری گرانبوونی نەرخی بەنزین یان کەمکردنەوەی پکی بەنزینی هاووڵاتیان لە ئێران دەهێنێتە ئاراوە.
