ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی فەراشبەند، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەین بەوە کرد کە سەرەاڕای چەندین مانگ ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، نەک تەنیا وڵامیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانیان بهێنن. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی بایەخ دانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانیان و وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.
