کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کارمەندانی بەشی تەندروستی لە شاری هەمەدان

کۆبوونەوەی کارمەندانی بەشی تەندروستی لە شاری هەمەدان 3

ڕۆژی ڕابردوو?، کارمەندانی بەشی توندروستی لە شاری هەمەدان، دژ بە ودینەهاتنی داخوازییەکانیان، کۆبوونەوە.

کارمەندانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی لە سەرەوە بوونی نرخی هەڵاوسان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی پیشەییدان و تەنانەت بەشێک لە حەقدەستە دواخراوەکانیان بە بیانووی نەبوونی سەرچاوەی دارایی، پێیان نەدراوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کارمەندان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ دانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانیان بوون.