کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی 9 کرێکار لە کوردستان و ئێران

گیانلەدەستدان و برینداربوونی 9 کرێکار لە کوردستان و ئێران 2

رۆژی ڕابردوو، 9 کرێکار لە شارەکانی لاهیجان، جوانڕۆ و کرمان بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، بریندار یان گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەو کەسانە 3 کرێکار بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کار و گیانی کرێکاران، گیانیان لەدەستداوە و 6ی دیکەیشیان بریندار بوون. لە شاری لاهیجان کرێکارێک کاتی کۆڵاندنی بیرێک، بەسەریدا رووخاوە و گیانی لەدەستدا و هەروەها لە شاری جوانڕۆ، کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە، بە هۆی سەختی برینەکانی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.