کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە ب ەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی


لە ڕژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە تاران، حوکمی نامرۆڤانەی لەسێدارەدانی بەسەرئەمیرمحەممەد موجەلەل چووبەری، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم گەنجە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە ناڕەزایەتییەکانی تاران، کەوتووەتە بەر توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکان و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. لە دۆسیەکەیدا جگە لە سێدارە، کۆمەڵێک تۆمەتی دیکەی وەککۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات،تەبلیغ دژی ڕژیموتێکدانی ڕێوشوێنی گشتیخراوەتە پاڵی کە بەهۆیانەوە حوکمی زیندانی تەعزیریشی بۆ بڕاوەتەوە. ناوبراو لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا بەتەواوی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و پرۆسەی دادگاییکردنەکەی بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بەڕێوە چووە.