کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی تۆلی پڕێس

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی تۆلی پڕێس 2

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارگەی تۆلی پڕێس لە قەزوین، بەهۆی فرۆشتنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئەم کارگە کۆنە بە هۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ئەو شیرکەتە ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکاتیان و فرۆشتنی هێڵەکانی ئەو کارگەیە، نەک تەنیا ناتوانن حەقدەستی پێویست بۆ بەردەوامی ژیانیان وەدەست بهێنن، بەڵکوو ئەگەری هەیە کۆمەڵێک لە کرێکاران لە سەر کارەکانیان دەربکرێن. لە درژێەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەم پرۆسەیەدا، ناڕەزایەتییەکانیان بەرفراوانتر دەکەنەوە و مان دەگرن.