کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی دەرکراوی پترۆشیمی پترۆناد لە ماهشەهر

ناڕەزایەتی کرێکارانی دەرکراوی پترۆشیمی پترۆناد لە ماهشەهر 3

ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی 100 کرێکاری خۆجێیی و دەرکراوی پترۆشیمی پترۆناد لە ماهشەهر، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان، بۆ چەندەمین جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دژ بە نەگەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

مانگی گوڵانی ساڵی 1405، لە 570 هێزی کرێکاری بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمپانیای پترۆشیمی پترۆناد، نزیکەی 200 کەس لە سەر کارەکانیان بێکار کراون و سەرەڕای بەدواداچوونەوەی زۆری کرێکاران، نزیکەی 100 کرێکار هێشتا لە دۆخێکی نادیار و بێ‌وەڵامیدان و نەک تەنیا نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان، بەڵکوو لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمدان.