کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی خۆرەم ئاوا

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی خۆرەم ئاباد 1

بەیانی رۆژی شەممە 31ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆرەم ئاباد، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی تاها خاوەری تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی بوشێهر و محەممەدرەزا رەزایی، کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەیئەو دوو بەندکراوە بە شێوەیەکی نەهێنی و بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بەڕێوەچووە.