کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی ئارمان مووەقری لە زیندانی لاکانی ڕەشت

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی ئارمان مووەقری لە زیندانی

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئارمان مووەقری تەمەن 32 ساڵ و دانیشتووی شاری ڕەشت، سەرەرای تێپەڕبوونی سێ مانگ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕێککەوتی 19ی گۆلان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕەشت دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی لاکانی ڕەشت کرا. دواتر دوسییەکەی کەوتە ژێرچاودێری لقی 2ی دادگای ئینقیلابی ڕەشت بە سەرۆکایەتی “محەممەد عەلی دەرویش گۆفتار” و سەرەڕای تێپەربوونی سێ مانگ، هێشتا دۆخی دوسییەی ئەو کەسە ناروونە.